به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، ڤیان سەبری لەو بارەوە وتی: هەرێمی کوردستان لە بەرانبەردا 12 لەسەد بودجەی عێراقی فیدراڵ، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە سنوورییەکانی ڕادەستی بەغدا دەکات.
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تەڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە سەرووی شاندی دانوستناکاری هەرێم لە بەغدایە، لەو بارەوە وتی: شاندی هەرێمی کوردستان ، هەموو ڕاپۆرتەکانی پێشکەشی دەولەتی ناوەندی کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق وەلامی هەموو پرسیارەکانی داوەتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیان: هەروەها بڕیارە شاندی دانوستانکاری هەرێم، کۆبوونەوەیەکی دیکەی هەبێت و چاوەڕوانی دەکرێت بەشی هەرێمی کوردستان، لە بودجە یەکلایی ببێتەوە. دوای ئەوە لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییە جیاوازەکان دانوستان دەکرێت.
342/